دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌سویسرا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌له‌ستینییه‌كه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌و راگرتنی دوژمنکاری زایۆنی تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق –سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانیی به‌شداربوو له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌ژنێڤی پایته‌ختی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مو‌سا حه‌دید، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌له‌ستین و شاندی یاوه‌ری، تاوتوێی دۆزی فه‌له‌ستین و كاریگه‌ری وێرانكاری سەر کەرتی غەززەیان کرد، به‌هۆی دوژمانکاری زایۆنییه‌كان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جێگیری عێراق و پشتیوانیکردنی گه‌لی فه‌له‌ستین، له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافەکانی به دامه‌زراندنی دەوڵەتێک له‌سه‌ر خاكەکەیان پایته‌خته‌كه‌ی قودسی شەریف بێت.
بەڕێزیان، ئاماژه‌شیدا به درێژه‌دانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و رزگاركردنی مناڵان و ئەو خێزانانەی به‌هۆی جه‌نگه‌وه زیانیان بەرکەتووە، لەگەڵ پشتیوانییکردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌پێناو راگرتنی دوژمنکاری زایۆنی بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی شاندی عێراق
سویسرا –ژنێڤ
26ی ئاداری 2024