شاندی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی كۆده‌بێته‌وه
شاندی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار شێخ حسێن ئه‌لیه‌ساری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و شاندی یاوه‌ری ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌یده‌ر ئه‌لشه‌مه‌ری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی كۆبونه‌وه.
له‌دیدارێكدا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك له دۆسیه‌كان كرا گرنگترینیان دۆسییه‌ی دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی سه‌ربه وه‌قفه‌كه بوو ، دۆسییه‌ی پله‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌قفه‌كه‌و هاوتاكردنیان بوو به‌وه‌زاره‌ته‌كانی تر.
دكتۆر حه‌یده‌ر ئه‌لشه‌مه‌ری پیرۆزبایی له شێخ حسێن ئه‌لیه‌ساری كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی لیژنه‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست و سوپاسی خۆی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی كرد بۆهه‌ڵوێسته ئه‌رێنی و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانیان و ، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ دیوانه‌كه‌و كاركردنیان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان و دابینكردنی كه‌شی گونجاوو هاوكاری به‌رده‌وام له‌پێشكه‌شكردنی ئه‌وه‌ی باشترینه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی وه‌قفه‌كه داوایكرد مزگه‌وت له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا نیشته‌جێكان دروست بكرێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردووه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هاوكاری و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه‌و ، به‌ڵێنیدا داواكارییه‌كانی دیوانی وه‌قفی شیعی بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌زیادكردنی بڕه‌پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ دیوانه‌كه له‌بودجه‌ی به‌كاربردنی ساڵی 2024 دا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20ی ئاداری 2024