سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ داوای بەخشینی لێبوردن دەکات بەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کەیسی لاوەکی

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلساڵحی داوایکرد پەنا بۆ عەقڵ ببرێت لە ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ئەو کەسانەی کە بە دۆسیەی سادە زیندانیكراون وبڕیاری‌ لێخۆشبوونیان بۆ ده‌ربكرێت وڕه‌چاوی‌ خراپی بارودۆخی بنکەی دەستبەسەرکردن بكرێت، کە بارگرانی گەورەی دارایی لەسەر دەوڵەت دروستكردووه‌.

سالحی ڕونیکردەوە کە پێویستە بڕیاری‌ لێخۆشبوون بۆیان ده‌ربکرێت، جگە لەو کەسانەی کە داواکراون بۆ مافی کەسی لە کوشتن و دەستدرێژی سێکسی و بازرگانانی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان و کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی سەر منداڵ و کێشەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ١٢ / ٢٠٢٢