دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌نوسینگه‌كه‌ی له‌كه‌ركوك پێشوازی له‌هاووڵاتیان ده‌كات و گوێ له‌سكاڵاو کێشەکانیان ده‌گرێت و به‌ڵێن دەدات داواكارییه‌كانیان بگەیەنێتە فەرمانگە حکومییەکان بۆ جێبەجێکردنیان و سوککردنی بارگرانییەکانی سەرشانیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له درێژه‌ی كاره مه‌یدانییه‌كانی و په‌رۆشی بۆ به‌دواداچوونی كاروباری هاووڵاتیان، له‌نوسینگه‌كه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە هاووڵاتیانی شارەکە لەنه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیاوازه‌كان.
به‌رێزیان بەشێوەیەکی راسته‌وخۆ گوێبیستی سكاڵا‌و بارگرانییەکانی ژیانی رۆژانه‌یان بوو به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌کانەوەو، به‌ڵێنی پێدان داواکانیان بگەیەنێتە فه‌رمانگه حکومییە فه‌رمییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنیان و سووككردنی بارگرانییەکانی سه‌رشانیان و هاوکات بەڕێزی کارمەندانی نوسینگەکەی ڕاسپارد هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆبەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی ڕۆڵەکانی کەرکوک.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
2022/12/2