سەرۆکی تەمەنی لیژنەی مافی مرۆڤ داوای کۆنترۆڵی دارایی توندتر دەکات بەدەرچونی یاسای پشتیوانی خێرایی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان

پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلساڵحی داوا لە توندکردنی ڕێکاری چاودێری کرد و گەڕانەوە بۆ شارەزایان و ڕاوێژکاران بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵی دارایی دوای پەسەند کردنی یاسای پشتیوانی خێرایی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان ، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاساکەی پەرلەمانی عێراق دووپات کردەوە کەپشتیوانی کەرتی کارەباو کارتی نیشتمانی و کەرتی تەندروستی و پەروەردەیی و پاراستنی کۆمەلایەتی و جووتیاران و شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر كراو دەکات .

ئەلساڵحی ئاماژەی بە ڕۆڵی خۆی کرد لە بەدواداچوونی کارەکان و تەواوکردنی پێداویستییە پێویستەکان بۆ وەزارەتی پلاندانان و دارایی و زامنکردنی ئاڵوگۆڕی دادپەروەرانەی پارێزگاکان و پێویستی بەکارهێنانی شارەزایان و ڕاوێژکاران بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ، داواشی لە دیوانی چاودێری دارایی کرد پێویستی پتەوبوون بە پێوانەکانی کۆنترۆڵ و ڕێگرتن لە ئیستغلالکردن بکات بۆ دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی یاساکە و جەختکردنەوە لەسەر سودمەندی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و کەبەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا بێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ / ٦ / ٢٠٢٢