لیژنەی دارایی میوانداری باڵیۆزی لوبنان دەكات لە عێراق

لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی بەڕێز حەسەن كەعبی و ئامادەبونی ئەندامەكانی رۆژی چوارشەممە 8/6/2022 میوانداری بەڕێز عەلی ئەدیب ئەلحەباب باڵیۆزی لوبنان لە عێراقی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكاندا.

بەڕێز حەسەن كەعبی دوای بەخێرهینانی باڵیۆزی لوبنان، پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لێكردن و، تەئكیدی لەگرنگی بەردەوامبونی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتە عەرەبییەكان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی كردووە بەوجۆرەی دەچێتە خزمەتی بەرژوەندی هەموان.

سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی گوێبیستی پێشكەشكردنی پێشنیازێك بوون لەلایەن باڵیۆزی لوبنانەوە سەبارەت بە سروشتی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و، پێویستی پتەوكردنی هاوكاری لەبواری یاسادانان لەنێوان هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لوبنان، ستایشی رۆڵی بەرچاوی عێراقیشی كرد بۆ لوبنان لەپێناو تێپەراندنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی دەبێتەوە، هەروەها دەنگدان لەسەر یاسای بە تاوانناساندنی ئاسایكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
8/6/2022