سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەک لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام دەدات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە کۆبونەوەیەکی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا کە هەریەک لە پارێزگار و پەرلەمانتاران و سەرۆکی یەکە ئیداریەکان و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی ئەو پارێزگایەی لە خۆگرتبوو.
لە کۆبونەوەکە تاوتوێی گرنگترین پلانی ستراتیجی لە قۆناغی داهاتوو و بەردەوامی هەوڵەکانی بنیادنان و ئاوەدانکردنەوە کرا.
هەر لە کۆبونەوەکە تەئکیدکرایەوە لە خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان، بەرێزیان ئاماژەی بە هەوڵ و کاری کادرانی پارێزگاکە کرد لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە، هاوکات رۆشنایی خستە سەر گرنگی دەستەبەرکردنی پێداویستی و بودجەی پێویست بۆ پارێزگاکە و هەروەها گرنگی ڕۆڵی وەزارەتەکانیش لە ئاوەدانی دامەزراوە و ژێرخانی ئابوری بە تایبەت لە دۆسیەی وزە و شارەوانی و تەندێوستی.
بەرێزیان تەئکیدیشی کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵی هەموو لایەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دامەزراوەکان و گرنگی پشتبەستن بە بنەمای خەڵاتکردنی ئەوانەی زیاتر خۆیان ماندوو دەکەن و لێپرسینەوە لە وانەی کەمتەرخەمن بەپێی رێنماییە یاساییەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 ئایار 2023