دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق و ناوەندی هونەریی دەکات بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی قەدرگران موحسین ئەلعەزاوی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٫ ئەمڕۆ یەک شەممە 7/5/2023 ٫ لەپرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق و ناوەندی هونەریی کرد، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی قەدرگران (موحسین ئەلعەزاوی)، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ململانێیەکی دورودرێژ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، داوای لەیەزدانی مەزن کرد کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و ئارامیش بەخانەوادەو کەسوکارو خۆشەویستانی ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
7ی ئایاری 2023