سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک کۆمار دەکەوێت

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار لە میانی سەردانی بەرێزیان بۆ شارى سلێمانی لە سەر بانگهێشتی فەخامەتی سەرۆک کۆمار بۆ بەشداری لە ئاهەنگی گەلی کوردمان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز.
لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و جەختکرایەوە لە سەر کاراکردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها تاوتوێی چەند یاسایەکی گرنگ کرا، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان و چەند یاسایەکی تر کە لەبەرنامەی ویزاری و وەرەقەی رێکەوتنی سیاسی دایە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئادار 2023