لیژنەی ھەرێمه‌كان و لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجامدەدەن بۆ تاوتوێکردنی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٣/٢٠٢٣ لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەراجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی‌ لیژنه‌، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ھەردوو لیژنەکە.
لە میانەی دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، تاوتوێی پێشنیازی یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاکانی‌ ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ کرا، تیایدا ھەردوو لیژنە بڕیاریاندا بە چاوەڕوانی کردن لە پێشکەشکردنی پێشنیازی‌ یاساکە کە بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەش لەپێناو لێکۆڵینەوە لە تێبینیە پێشکەشکراوەکان بۆ پێگەیشتنی یاساکە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە، تاوتوێی پرسی ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا، کە ١٥ ساڵ خزمەتیان ھەیە و خانەنشین نه‌كراون و خزمەتەکەیان ڕەتکراوەتەوە بەر لە دەرچوونی ھەمواری یەکەم لە یاسای خانەنشینی و خزمەتی گشتی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩/٣/٢٠٢٣