سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ریشسپی و شێخی عەشیرەتەکانی سەرتاسەری پارێزگای ئەنبار دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوی کەوت بە ریشسپی و شێخی عەشیرەتەکانی سەرتاسەری پارێزگای ئەنبار، بە ئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و پەرلەمانتاران و پارێزگار و جێگرانی ئەو پارێزگایە.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی کاروباری پارێزگاکە لە هەموو رویەکەوە کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندی بەردەوام و هەماهەنگی نێوان کادرە ئیداری و ئەمنیەکان لەگەڵ دانیشتوان بۆ بەردەوامی هەوڵەکانی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و جەختيش کرایەوە لەسەر ڕۆڵی دامەزراوەی عەشایری و پشتیوانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئایار 2023