سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشولزی لەهەریەک لە باڵیۆزی کەنەدا و هۆڵندا و ئوسترالیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە چەند دیدارێکی جیا جیادا پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەرێز گریگۆری گالیغان باڵیۆزی کەنەدا و بەرێز هانز ساندای باڵیۆزی هۆڵندا و خاتوو بولا ئلیزابێس غانلی باڵیۆزی ئوسترالیا.
لە دیدارەکاندا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و هاورێیانی کرا لەگەڵ پشتیوانی کردنی لە بواری ئابوری و ئاسایش و وەبەرهێنان و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاسەوارەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، هەر لە دیدلرەکە تاوتوێی دۆسیەی کەمپی ئاوارەکان کرا و گرنگی هەوڵ و هاریکاری زیاتر ؛ بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسێیە کە بە یەکێک لە دۆسێ گرنگەکان دادەنرێت و کاریگەری دەبێت لەسەر سەقامگیری وڵات.
لای خۆیانەوە ئەو باڵیۆزانە جەختیان کردەوە لەسەر پشتیوانیان بۆ عێراق لە هەموو ئەو بوارانەی گەشەسەندن و سەقامگیری بەدیدێنەێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی دووەم 2022