سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی ئوردن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز مازن عەبدولڵا فەرایە وەزیری ناوخۆی ئوردن و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عێراق.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رێگەکانی پتەوکردنیان و هاریکاری ئەمنی لە چەند بوارێکدا کرا، لە نێویاندا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو توندڕەوی و ریشەکێش کردنی مادە هۆشبەرەکان و ئاسنکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆری شارەزایی ئاسایش و كارگێڕی‌ لە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەشدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بواری‌ ئاسایش لە نێوان هەردوو وڵات، به‌تایبه‌تی‌ لە بواری مادە هۆشبەرەکاندا، کە بۆتە مایەی مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگە.
بەرێزیان ئاماژەشی بە ئاستی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کردو هەڵوێستی جەلالەتی شا عەبدولڵای دووەمی دەرحەق بە عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی ئوردن سڵاوی جەلالەتی شا عەبدولڵای دووەم پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی جەلالەتیان بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا، بەو جۆرەی گەشەسەندن و سەقامگیری بەدیدێنن، ئاماژەشی بە هەوڵی هێزەكانی‌ ئاسایشی عێراق کرد لە جەنگی دژ بە داعش و روونیکردەوە کە عێراق لە جەنگەکەیدا بەرگری لە ناوچەکەو جیهان کردووە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئایار 2023