سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆک وەزیران تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە و پەلەکردن لە پەسەندکردنی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، چاوی بە سەرۆک وەزیران بەرێز محەمەد شیاع سودانی كه‌وت.
لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگترین ئەو دۆسیانە کرا کە حکومەت کاری لەسەر دەکات بە شێوەیەکی هاونەریب لە چوارچێوەی بەرنامەکەی و ئەولەویەتەکانی، بەو جۆرەی خواستی هاوڵاتیان بەدیدێنن لە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری و باشکردنی باری ئابوری.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بودجەی گشتی فیدراڵی کرا، کە خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و پەلەکردن لە پەسەندکردن و دەستەبەرکردنی داواکاربەکانی بەرنامەی حکومەت لە چارەسەرکردنی دۆسیەی بێکاری و خزمەتگوزاری و هەژاری و جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژیەکان و ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئایار 2023