سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و دەستەی دەستپاکی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز رافل یاسین خزەیر سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و دادوەر حەیدەر حنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە ئامادەبوونی بەرێز زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارەکە تاوتوێی میکانیزمی کاری دامەزراوە چاودێریەکان کرا لەگەڵ ئاگاداربوون لە بەرێوەچوونی کارەکانیان و جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگی کاراکردن و پتەوکردنی ڕۆڵیان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی داهاتی گشتی و جەختیش کرایەوە لەسەر دەستبەرکردنی پشتیوانی و پێداویستی پێویست بۆ سەرخستنی کاری ئەو دامەزراوانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 ئایار 2023