دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق , ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/5/2023, پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ 35 هونه‌رمه‌ندی پارێزگای سلێمانی کرایەوە، کە به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران له لۆبی ئه‌نجومه‌ن، به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی (VIM) و سه‌كۆی هونه‌ری (ART FROSH) ئه‌نجامدرا.
لەپێشانگاکەدا، كۆمه‌ڵێك تابلۆی جوانی هونه‌ری خرانه‌ڕوو، كه كه‌گوزارشتی له‌جوانی سروشتی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عێراق ده‌كرد .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 10 ی ئایاری 2023