سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شێخ جەمال زاری دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە شێخ جەمال زاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چەند دۆسێیەکی سیاسی و چەند یاسایەکی گرنگ کرا لە قۆناغی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئایار 2023