سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە دکتۆر توفیق ربیعە وەزیری حەج و عومرەی سعودیە و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی شێخ سامی مەسعودی سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە.
لە دیدارەکە تاوتوێی رێگەکانی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی حاجی عومرەکارانی عێراقی و رابردنی ئەو بەربەستانەی دێتەرێی بە جێگەیاندنی ئەو فەریزەیە، و کارکردن بۆ زیادکردنی ژمارەیان لەم ساڵدا، بەرێزیان ئاماژەشی بە گرنگی رێوشوێنەکانی کردنەوەی دەروازەی عەرعەری نوێ کرد لە بەردەم حاجیان عومرەکاران.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بەهاریکاری باشی نێوان دەستەی حەج و عومرەی عێراق و وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە کرد و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ رۆڵی عەرەبستانی سعودی لەو خزمەتگوزارییە ناوازەیەی پێشکەشی میوانەکانی دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 شوبات 2023