دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەمیانی پێشوازیكردنی لەشاندێكی هۆزەكانی میسان, ستایشی ڕۆڵی هۆزەكان دەكات لەچارەسەركردنی كێشمەكێشەكان و سەقامگیری كۆمەڵگادا, جەختیش لەناسنامەی نیشتمانی دەكاتەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023/2/9 لەنوسینگەی فەرمی خۆی لەبەغداد, پێشوازیكرد لەشاندێك لەهۆزەكانی پارێزگای میسان.
لەدیدارێكدا, باس لەعورف و كەلەپوری ڕەسەن و پێگەی هۆزەكان لەعێراق كرا, بەتایبەت كە مێژوویەكی زێڕین و تێكۆشانی هاوبەش هەیە لەنێوان هۆزە عەرەبییە ڕەسەنەكان و گەلی كوردا.
بەڕێزیان, ستایشی ڕۆڵی دیاری شێخی هۆزەكانی كرد لەچارەسەركردنی كێشمەكێشەكانی ناو خەڵك و, چەسپاندنی پایەكانی ئاسایش و سەقامگیری لەكۆمەڵگا.
دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا داواشیكرد, پارێزگاری لەناسنامەی نیشتمانی بكرێت و ڕایەڵەكانی خۆشەویستی و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلدا بەهێزبكرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
9/2/2023