سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە پارێزگاری ئەنبارو خوشک و برایانی پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبارو خوشک و برایانی پەرلەمانتاری ئەو پارێزگايه.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی پارێزگاکە کرا لەگەڵ چۆنێتی باشتر کردنی و گرنگی وەگەڕخستنی توانای زیاتر بۆ دەستەبەر کردنی داواکاری و پێداویستیەکانی هاوڵاتیان، گفتوگۆش سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئەیلول 2022