سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی گرنگ لە شاری رومادی و دەوروبەری بەسەردەکاتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری بەرێز عەلی فەرحان دلێمی پارێزگاری ئەنبار چەند پرۆژەیەکی گرنگی لە شاری رومادی و دەوروبەری بەسەرکردەوە.
بەرێزیان بۆ بەئاگابوون لە چۆنێتی کارکردن و ڕێژەی تەواوبوونی پرۆژەی کۆمەڵگەی حکومی لە ناوچەی سبعە کیلو لە خۆرئاوای شاری رومادی و یاریگای ئۆڵمپی ئەنبار کە کاری باشی تیاکراوە بەسەرکردەوە لە چۆنێتی کارکردن تیایاندا کۆڵیەوە و دوای دوبارە نۆژەنکردنەوەیان کە بەهۆی کردەوە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە لە چەند ساڵی رابردوو بە تەواوی داروخابوون.
بەرێزیان نەخۆشخانەی فێرکاری رومادیشی بەسەرکردەوە و تەئکیدکرایەوە لەسەر گرنگی بەدواداچوون لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ لابردنی بەربەستەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کاردن لەم کەرتە هەستیارە بە زوترین کات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 ئەیلول 2022