سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئێران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق و شاندی یاوەری.
لە سەرەتای دیدارەکە بەرێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی ئێران خواست لە ئەرکە نوێکەی و ئاماژەی بە گرنگی کاری دیبلۆماتی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ رێگەکانی گەشەپێدانی هاریکاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاکان و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ دەکات، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و ناوچەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تەموز 2022