سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

محەمەد حەلبوسی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز مارک برایسون باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان کرا، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی سیاسی لە عێراق و بارودۆخی ناوچەکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 تەموز 2022