سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو ئلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هاریکاری نێوانیان کرا لە بوارە جیاجیاکان، لەگەڵ گرنگی ئەنجامی دانەستانی هاریکاری ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و گرنگی پشتیوانی لە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و بوارى ئابوری و خزمەتگوزاری و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
13 ئاب 2023