به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی تایبه‌ت به‌مادده‌ی 140 میوانداری به‌ڕێز هادی عامری ده‌كات، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 13/8/2023، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز هادی عامری سه‌رۆكی لیژنه‌ی حكومی مادده‌ی 140 .
له دیدارێكدا، تاوتوێی ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌یان كرد كه په‌یوه‌ستن به ئەرک و كاری لیژنه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان و، پێویستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی مادەی 140ی دەستور.
دواتر دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری كرد، به میوانداری به‌ڕێز هادی عامری و، تاوتوێی دۆسیه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه و ته‌رخانکراوی دارایی له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی كرا، لەگەڵ خه‌رجكردنی شایسته‌كانی راگوێزراوان و زیانلێكه‌وتوانی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و گۆڕینی دیموغرافی کە روبەڕوی پارێزگاكانی ( كه‌ركوك- دیاله – سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ )و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق بووە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق , جه‌ختیكرد له‌پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕوی كاری لیژنه‌ی حكومی تایبه‌ت به مادده‌ی 140 ده‌بێته‌وه،به داڕشتنی یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان و، پێویستی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی زەوییەکان و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەنە شەرعییەکانیان، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ڕاگرتنی ده‌ستوه‌ردانی سوپا له دژی جوتیاران و قەرەبوکردنەوەی زەوی ئەوانەی مادەی 140 دەیانگرێتەوە.
پاشان بەڕێزی و په‌رله‌مانتارەکان، گوێبیستی وته‌كانی به‌ڕێز هادی عامری بوون، سه‌باره‌ت بەو کارانەی لیژنه حكومییەکە جێبەجێیکردووە، تایبه‌ت به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه و لیژنه‌ی كاروباری باكورو، ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل، ده‌رباره‌ی پرسی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و دیدی لیژنه‌كه، له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 13 ی ئابی 2023