سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی دەركردنی ئینسكلۆپیدیای وێنەداری عێراق بۆ شارستانیەتەكانی عێراقی دەكات كە تۆڕی میدیایی عێراقیی دەری كردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێز محەمەد حەلبوسی ستایشی دەركردنی بەشی یەكەم لە زنجیرەی ئینسكلۆپیدیای وێنەداری عێراقیی تایبەت بە شارستانیەتەكانی عێراق كرد كە تۆڕی میدیایی عێراقی دەری كردووە.
بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە وتەیەكیدا هەوڵەكانی دەركردنی بەشی یەكەمی ئینسكلۆپیدیای وێنەداری عێراقی تایبەت بە شارستانیەتەكانی میزۆپۆتامیای بەرزنرخاند كە بەڕێزسەمیعە غەلاب جێگری یەكەمی سەرۆكی تەمەنی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار وشوێنەوار و ڕاگەیاندن بە نوێنەرایەتی لەوەوە لە ئاهەنگێگدا كە تۆڕی میدیایی عێراقی لە بەغدا بەڕێوەی دەبرد پێشكەشی كرد ئەو كارەی كە بەدرێژایی چەندین ساڵ هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری بۆ درابوو بۆ خستنەڕووی مێژووی عێراق و شارستانییەتە دێرینەكانی. هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ پڕۆژەكە خواست كە ناوی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا بەرز ڕادەگرێت.
بەڕێز حەلبوسی ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتی میزۆپۆتامیا وشارستانیەتییەجۆراوجۆرەكانی كە مرۆڤایەتیان فێری نوسین كرد، ویەكەم یاسایان لەسەر ڕوی زەوی دانا، جێگەی خۆیەتی پارێزگاری لە مێژوو و ڕەسەنایەتیی بكەین لە نێو گەلانی دونیادا، ئاماژەشی دا بە هونەری تەلارسازی و پێشكەوتنەكانی و درەوشانەوەی لە شارستانیەتەكانی سومەری، ئاشوری و بابلییەكان و.. هتد
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەوە كردەوە كە دەسەڵاتی یاسادانان لێبڕاوانە كاردەكات بۆ پاراستنی مافی ئازادی ڕۆژنامەگەری و كاروباری ڕاگەیاندنی پەیوەست بە كاری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، بەپێی ئەوەی دەستور و یاسا بەركارەكان دیارییان كردووە و داوای لە هەموان كرد پێكەوە كاربكەن لە پێناو عێراق و گەلە سەربڵندەكەی بۆ ئەوەی ئاڵاكەی بە كۆششی ڕۆڵە بەجەرگەكانی هەردەم بشەكێتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن