زاملی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای به‌غدا به ئاماده‌بونی جێگری هونه‌ری پارێزگاكه
ئه‌مڕۆ به‌رێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان، مه‌رج و پێوانه‌ی بنه‌ڕه‌تیه، كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان.
داواشیكرد، له پارێزگای به‌غدا، پلانێكی كاری به په‌له دابنێت و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت له خشته‌یه‌كدا كۆبكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی دواكه‌وتون به ئامانجی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌نجامبدرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی حوزه‌یران، جێگری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ عه‌لی عیساوی، جێگری هونه‌ری پارێزگای به‌غداو به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی (شاره‌وانی و پلاندانان و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ و ئه‌ندازیاری و كاروباری شاره‌وانییه‌كان)ی پارێزگاكه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌غداو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆبوه‌وه.
زاملی باسی له‌وه‌كرد، له ساڵانی رابوردودا دابینكردنی پاره له چوارچێوه‌ی پرۆژه بودجه‌كاندا بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌رخانكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر واقیع هیچ شتێك له‌لایه هاوڵاتیانه‌وه ببینرێت، ئه‌وه‌ش كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره‌یه‌و جدییه‌ت نه‌بوه بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانی به‌غدا، كه ده‌بو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بكرایه‌و لێپێچینه‌وه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بكرایه، كه كه‌مته‌رخه‌م بون.
زاملی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، دوای دابینكردنی پاره‌ی پێویست له یاسای ئاسایشی خۆراكدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن پایته‌خت ئاوه‌دان نه‌كرێته‌وه.
داواشیكرد، پارێزگای به‌غدا روانگه‌و پلانێكی پراكتیكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا دابنێت، تا شۆڕشێكی بوژانه‌وه له به‌غدا بێته ئارا‌و ده‌ستپێك بدرێت به ناوچه هه‌ژارو قه‌ره‌باڵغه‌كان له روی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
هاوكات له وته‌كانیدا جێگری یه‌كه‌م تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له پلان و پرۆژه‌كانی ئایینده‌دا كه‌رتی ئاو و كاره‌باو تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و قیركردنی رێگا‌و بانه‌كان بگرێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/١٢