حەلبوسی گەیشتە ئوردن

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن و لەلایەن هاوتا ئوردنیەکەی بەرێز عەبدولکەریم دغمی پێشوازی لێکرا.
لەچوارچێوەی سەردانەکەشیدا بەرێزیان چاوی دەکەوێت بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.

=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 حوزەیران 2022