زاملی: دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده ده‌درێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/6/2 حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راسپارد به‌په‌له میوانداری وه‌زیری په‌روه‌رده‌و لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌دواداچونی دوباره دزه‌كردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێی ناوه‌ندی بۆ سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
زاملی داواشیكردوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌ستپاكی، لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان) دروستبكرێت بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت دزه‌كردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه‌ن و ئه‌وپه‌ڕی سزای ئه‌وانه بدرێت له‌و كاره‌وه گلاون و ده‌سته‌به‌ری دوباره نه‌بونه‌وه‌ش بكرێت.
زاملی باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌ستێكی گلاو هه‌یه بۆ له‌كه‌داركردنی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له وڵاتدا‌و ده‌یه‌وێت ئایینده‌ی نه‌وه‌كان وێران بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٢