زاملی بۆ شاندی‌ په‌رله‌مانی‌ دانیمارك: ئامانجێكی‌ هاوبه‌ش و هه‌میشه‌ییمان هه‌یه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: سه‌قامگیری عیراق فاكته‌رێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ ئاسایشی سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ ڕۆژه‌هه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5 نیسان 2022، له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ دانیمارك له‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ هاوپه‌یمانی‌ ناتۆ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ڕێز مادس فۆغلیدی كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ جێگای‌ گرنگیپێدانی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كراو جه‌خت له‌سه‌ر هاندانی‌ كۆمپانیا داینماركیه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق كرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ شاره‌زایی و زیادكردنی‌ هاریكاری‌ ئابوری‌ و پلانه‌كانی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵی‌، له‌ گه‌ڵ باسكردنی‌ بارودۆخ و پێداویستیه‌كانی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ عیراقی له‌ دانیمارك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ زاملی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجێكی‌ هاوبه‌ش و هه‌میشه‌ییمان هه‌یه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: سه‌قامگیری عیراق فاكته‌رێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ ئاسایشی سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ ڕۆژه‌هه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٤/٥