لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی دانیمارکی دەکات

لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ڕێزلێنراو پەڕلەمانتار شەعلان کەریم و بە ئامادە بوونی چەند ئەندامێکی لیژنە، ڕۆژی سێشەمە٥/٤/٢٠٢٢ پێشوازیکرد لە  شاندی پەڕلەمانی دانیمارکی بە سەرۆکایەتی بەڕێز مادس فوغلیدی.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە مەڵبەندی لیژنەدا بەسترا تاوتوێکرا لەو کەیسانە کەجێی گرنگی پێدانی هەردوولایە.

پەڕلەمانتارشەعلان کەریم ڕوونیکردەوە کە یەکەم چاوپێکەوتنە لە لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پاش تێپەڕبوونی یەک هەفتە بە سەر پێکهێنانیدا، جەختیکردەوە لە سەر پێخۆشحاڵی خوی و ئەندامانی لیژنەکە بە سەردانی شاندی پەڕلەمانی دانیمارکی بۆ عێراق بە شێوەیەکی گشتی وەلیژنە بە تایبەتی، ئاماژەیکرد بۆ گرنگی هاوکاری هەردوولایی لە نیوان هەردوو وڵاتدا لە هەموولایەک و لە هەموو ڕوویەکی جیاوازدا، بە تایبەتی لە ڕووی ئاوەدانکرد نەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکاندا، پییداگرت لەسەرپێویستی وەستانی هاوپەیمانی ناتۆ و دانیمارک لە گەڵ عێراقدا لەو جەنگەدا کە بەرپایکردو و پاش تیرۆر ئەویش جەنگی ئاوە کە لە دەوڵەتە دراوسێکانەوە هێرش کراوەتە سەری لە میانی ئاو لێبڕین و دروستکردنی بەنداو    ئەوەش لە دواییدا کارێکی خراپ دەکاتە سەر واقعی کشتوکاڵ لە وڵاتداکە ئەوەش دەبێتە هۆی شلبوونەوەی دۆخی ئاسایش.

لە لای خۆیەوە پەڕلەمانتارمحەمەد سدیق ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پرسیاریکرد کە دانیمارک چۆن واقعی ئابوری لەعێراقدا دەبینێت، لە گەڵ پلانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ پاراستنی پارێزگای هەولێر پاش تووشبوونی بە هێرشەکان لە سەری لە نیوان ماوەیەک و ماوەیەکی کەدا لە بەر ئەوەی دانیمارک وڵاتێکی   گرنگە لە هاوپەیماندا.

هەروەها پەڕلەمانتاری ئافرەت جنان موسەوی ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی  دەرەوە جەختیکردەوە لە سەر ئەوەکە ڕێکخراوی داعش خەریکە وردەوردە دەڕووخێت و نامێنێت ئەمەش بەهۆی هەوڵی ڕۆلەکانی گەلی عێراق و بەیارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە وایکرد کوتایی هاتنی نزیبکبووەتە وە بەبێ گەڕانەوە، جەختیکردەوە لە سەرگرنگی یارمەتیدان لە لایەن دۆستەکانمانەوە بۆ ناوچە ڕزگار کراوەکان کە ڕێکحراوی داعشی تیرۆرست داگیری کردبوو.

پەڕلەمانتارحەیدەرسەلامی ئەندامی  لیژنەکە پێحۆشحاڵی لیژنەکەی دەربڕی بە چاوپێکەوتنی لیژنەی پەڕلەمانی دانیمارکی، ئاماژیکرد بۆ هیوای بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریمان لە  نیوان هەردوو وڵاتی دۆستدا، ئاشکرای کرد کە حکومەتی دانیمارک گەلەکەی خۆیانی بەختیارکردووە ئەمەش وامان لێدەکات هەوڵبدەین بۆ هاوکاری لە گەڵدا تا وێنەی بەختیاری لە ڕووی گەلی عیراقیدا بکێشین لە میانی بەرنامەیەک پشتدە بەستێت بە شارەزاییەکانی دانیمارکەوە لە هەموو لایەنێک وڕوویەکدا.

لە لای خۆیەوە بەڕێز مادس فوغلیدی جەختیکردەوە لە سەر گرنگی کەرتی ئاسایش و پێویستی پەرەپێدانی بۆ ئەوەی ببێت بە قەڵغانێکی بتەو بۆ پاراستنی عێراق، ئاماژەیدا کە عێراق گرنگیەکی جیهانی هەیە ناوەندی جیهانەو بەشێکی گرنگە لە هاوتای ئاسایش وئابووریی جیهاندا ئەوە وایلێکردین کە ئارەزوومەندبین بۆ ئەوەی کەلەپووری شارستانیەتی عێراق ببینین.

بەڕێز فوغلیدی پتر وتی حکومەتی وڵاتەکەی هیوای ئەوەیە کە عێراق ببێت بە خاوەنی سەقامگیری ئاسایشی کە زۆرلە کۆمپانیا جیهانیەکان ڕادەکێشێت بۆ وەبەرهێنان تیایدا، تاکیدیکردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی دەیەوێت پاڵپشتی گەنجە عێراقیەکان بێت بۆ ئەوەی ڕێگای زانستی بگرنەبەرلە جیاتی ڕێگای جەنگەکان بۆ ئەوەی هاوبەشی بکەن لە بەرزبوونەوةی واقعی نیشتمانەکەیاندا، پێیداگرت لە سەر      گرنگی سەقامگیریی عێراق لە ئاسایشدا وەپەیوەندیە باشەکانی هەبێت لە گەڵ وڵاتەکانی دراوسێدا، تاکیدێکردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی عێراق دەکات لە هەوڵدانیدا بۆ ئەوەی وڵاتێکی بێوەی و سەقامگیرو دۆستی هەموو وڵاتەکان بێت.

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٥/٤/٢٠٢٢