زاملی و په‌رله‌مانتارانی شاری سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕێكه‌وتن كه كۆتایی به هه‌موو كێشه‌كانی وه‌ستانی پڕۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان بهێنن
زاملی: كاتی ئه‌وه هاتووه كه باری شاری سه‌در باشتر بكرێت و پاداشتی قوربانیه‌كانی بدرێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 شوبات 2022، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌در به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و په‌رله‌مانتارانی شاری سه‌در، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌مید غززی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ست.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری سه‌در كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر چاككردنی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه.
زاملی دووپاتیكرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه ڕه‌وشی شاری سه‌در باشتر بكرێت و پاداشتی قوربانیه‌كانی بدرێته‌وه‌و گووتی كه هیچ شتێك ڕیگریمان لێناكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانتارانی شاری سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕێكه‌وتن كه كۆتایی به هه‌موو كێشه‌كانی وه‌ستانی پڕۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان بهێنن و ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمپانیای چینی له هه‌فته‌ی داهاتوودا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێز حاكم زاملی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/٢