جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6 شوبات 2022، له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێز قاسم ئه‌عره‌جی كرد.
له دیداره‌كه‌دا زاملی جه‌ختی له سه‌ر پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كانی عیراق كرده‌وه، به تایبه‌تی له گه‌ڵ وڵاتی سوریا و داوایكرد گه‌شته ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كان زیاد بكرێت بۆ لێدانی شانه‌كانی داعش و كاراكردنی ڕۆڵی هه‌واڵگری به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری نشتیمانیدا.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی پارێزگاكان و به‌ئامانج گرتنی دادوه‌ران له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی چه‌كداره‌وه، زاملی دوپاتیكرده‌وه كه ڕوداوه‌كانی تیرۆركردن و به‌ئامانج گرتنی دادوه‌ره‌كان وا ده‌خوازێت كه سه‌ركرده ئه‌مینه‌كان به بوێرانه ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بسه‌پێنن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/٦