دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له موئه‌یه‌د ئه‌للامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و، ستایشی رۆڵی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووسانیش دەکات و قوربانییه‌كانیان به‌رزده‌نرخێنێت
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/4/2022 له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موئه‌یه‌د ئه‌للامی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن خێزانی رۆژنامه‌نووسانه‌وه له‌م خوله نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه دوێنێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو، هاوکات پیرۆزبایی له خالید جاسم و محه‌ممه‌د حه‌نوون كرد كه به جێگرانی نه‌قیبی سەندیکای رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبژێردران ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ئه‌ندامه نوێكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌ش كرد.
هەر به‌م بۆنه‌یه‌وه دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ستایشی رۆڵی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووسانی کرد کە لە دوای ساڵی 2003وە، هاوشانی ڕوداو و پێشهاتەکانی عيراق، وێڕای ئه‌رك وكاری به‌رده‌وامی رۆژانه‌یان له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌مای مافی مرۆڤ و به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ، قوربانیدانی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسانیشی به‌رزنرخاند كه كاروانێك له شه‌هیدانیان پێشكه‌شكردووه له‌پێناو وشه‌ی ئازاد و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و پته‌وكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 16 ی نیسانی 2022