دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له‌شاندێكی عه‌شیره‌ت و پیاوماقوڵانی كورده فه‌یلییه‌كان : جه‌خت له پێوێستی كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ كورده‌فه‌یلییه‌كان وسوككردنی زیانه‌كانیان و نه‌هامه‌تییه‌كانیان له‌سه‌رلاببرێت
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كورده فه‌یلییه‌كان نه‌هامه‌تییه‌كی زۆریان چه‌شت له‌سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچوو، ڕووبه‌ڕووی سته‌م و زۆرداری بوونه‌وه ، له‌تاوانی كۆچپێكردنی زۆره‌ملێ و ڕاگواستنیان بۆسه‌ر سنووری عێراق ئێران و پرۆسه‌كانی ئه‌نفال، قوربانییه‌كی زۆریان پێشكه‌شكرد وخه‌باتیانكرد له‌پێناوی ئازادی ودیموكراتیدا ،وتیشی: كورده فه‌یلییه‌كان توێژێكی ڕه‌سه‌نی گه‌لی كوردستانن و خاوه‌ن وه‌لائی نه‌ته‌وه‌یی و ئینتمای نیشتمانی‌یان بۆ پرسی كورد و رۆڵی به‌رچاویان له‌بزاوتی ئازادیخوازی شۆرشی كوردا هه‌بووه .
ئه‌م وتانه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/3/2022 له‌میانی پێشوازیكردنیدا هات له شاندێكی عه‌شیره‌ت و پیاوماقوڵان وكه‌سایه‌تیی كورده فه‌یلییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی فه‌یلی راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی بۆكاروباری كورده فه‌یلییه‌كان. له‌دیدارێكدا باسی بارودۆخی كورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا وناوه‌راست وباشوور كرا له‌گه‌ڵ پێویستی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی وپشتیوانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه ره‌واكانیان له‌خانوبه‌ره و موڵك و پاره‌كانیان، وتیشی ” كارده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی كوردانی فه‌یلی و سوود وه‌رگرتن له‌پسپۆڕی ولێهاتووییان له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌دوادا چوون بۆ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌پرسی كورده فه‌یلییه‌كان، له‌گه‌راندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان و سوككردنی زیانه‌كان ولابردنی نه‌هامه‌تییه‌كان له‌سه‌ریان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرد له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی پێنجه‌میدا كارده‌كات بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی سه‌رجه‌م توێژه كان كه به‌هۆی سیاسه‌تی رژێمی پێشوو زه‌ره‌رمه‌ندبوون ، دامه‌زراوه‌ی یاسادانانیش به‌په‌رۆشه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه له‌سه‌رهاووڵاتیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ڕێی داڕشتنی یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
13 ی ئازاری 2022