دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وهێرشه تیرۆریستییه ده‌كات كرایه سه‌رشارى هه‌ولێر، جه‌ختیش ده‌كات ئه‌و ده‌ستدرێژییانه به‌ربه‌هه‌نگاوه‌كانی كورد ناگرێت له‌ڕاستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی ویاسایی وده‌ستووری وبنیادنانی نیشتمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/3/13 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌رچه‌ند ناوچه‌یه‌ك له پارێزگه‌ی هه‌ولێر، كه سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نه‌بوو.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه كه لایه‌نی نه‌ناسراو له‌پشتیه‌وه‌ن له‌گروپه چه‌كداره مه‌ترسیداره‌كانن، پێویسته به‌هێز به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه چونكه به‌ئه‌نقه‌ست هه‌رێم به‌ئامانج ده‌گرن دوای بێهیوابونیان له له‌قكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركورد هاتوه له‌پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و بۆردومانی كیمیاوی و راگواستنی زۆره‌ملێ له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوو و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه‌كان و بڕینی بودجه‌ی ئیتیحادی له‌هه‌رێم هیچ سودی نه‌بووه و به‌ر هه‌نگاوه‌كانی كورد ناگرێت له ڕاستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و یاسایی و ده‌ستووری و بنیادنانی نیشتمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهتاته‌كانی گه‌ل،كوردستانیش خۆی نه‌چاماندووه‌و ناچه‌مێ له‌به‌رده‌م ئاستنگه‌كه‌كاندا “.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، داوا له حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كات هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانده بالاَكان ڕێكبخات و، كاری هاوبه‌ش بكرێت تا ڕێگری له‌و ده‌ستدرێژییه دووباره‌بوانه بگیرێت كه ده‌ست بۆ ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق ده‌بات، هاوكات داواشی له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه و یارمه‌تی حكومه‌تی عێراق بدات بۆ پاراستنی ئاسمانه‌كه‌ی كه به‌داخه‌وه ڕووبه‌ڕووی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌بێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 13 ی ئازاری 2022