دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ: حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقیدایه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان له‌ڕووی مادی ومه‌عنه‌وییه‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی چه‌سپاندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی 34 مین ساڵیادی كاره‌ساتی كه‌سوكارمان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه ساڵی 1988 زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له هاولاَتیانی سڤیل و بێگوناح بونه قوربانی، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ستانێكی پرسه ئامێز و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌گۆڕه‌پانی پێشه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو به ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و به‌ڕێز ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئاینی و ڕۆشنبیری و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فه‌رمانه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌ن.
دواتر پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه كه تیایدا قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی به‌رجه‌سته‌كردبوو، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌میانی وته‌یه‌كدا به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه له درێژه‌دان به ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی له‌پێناو به د‌یهێنانی یه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل و، داڕشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆهاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ربكات و ڕێگربێت له‌سه‌ر دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدیشی كرد” حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقیدایه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویشه‌وه، وێڕایی ته‌رخانكردنی دارایی سالاَنه به‌لاَم به‌داخه‌وه هیچ هاوكارییه‌كی مادی نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان”، به‌گرنگیشی زانی ڕێوشوێنه‌كانی چه‌سپاندنی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراَڵه‌وه ته‌واوبكرێت، وتیشی: پێویسته قۆناغی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و ئیدانه‌و سه‌ره‌كۆنه‌كردن كۆتایبێت و بچینه قۆناغی كاری جدی و سو‌ككردنی ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاولاَتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
16ی ئازاری 2022