دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌شاندێكی ریشسپی و پیاوماقوڵانی هه‌ردوو پارێزگای زیقار و موسه‌ننا ده‌كات و، جه‌خت له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی خزمه‌تگوزاری و گرنگی ده‌ستگرتن به ناسنامه‌ی نیشتمانیه‌وه ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/11/2023، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك لەپه‌رله‌مانتاران، پێشوازیكرد له شاندێك لە ریشسپی و پیاوماقوڵانی هه‌ردوو پارێزگای زیقارو موسه‌ننا به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ ریاز فه‌رهود ئال شه‌علان، شێخی خێڵه‌كانی به‌نی زه‌ید.
له‌سه‌ره‌تای دیدارەكەدا، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به دیداریان لەگەڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سوپاسی بێپایانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رم و به‌خێرهاتنه‌ی.
پاشان گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتی له وڵات و رۆڵی گه‌وره‌ی خێڵه‌كان له چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و پته‌وكردنی سه‌قامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، گوێبیستی وته‌كانی شانده‌كه‌و قه‌باره‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی كه‌سوكارمان بوو له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی و كه‌می ئاوه‌وه.
بەڕێزی جه‌ختیكرد له خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، داوای گرنگیدانیشی کرد بە پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانی و پتەوکردنی رایەڵەکانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 15 ی تشرینی دووه‌می 2023