دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌شاندێكی ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی عێراقی کرد‌و، جه‌ختی له‌به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كه‌رتی وەرزش و لاوان کردەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/9/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له شاندێكی وەرزشی ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی عێراقی و پله‌یه‌كه‌مه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق .
له‌میانی دیدارێكدا دۆخی ئێستای وەرزش و لاوانیان له‌وڵات خسته‌ڕوو لەگەڵ قه‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كان و پشتیوانی كار وچالاكییه‌كانیان بە هەموو جۆرێک، هه‌روه‌ها باسی رۆڵی ناوبژیوانان له سەرخستنی یارییه‌كاندا کرا، وێڕای تاووتوێكردنی گرنگیدان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م كه‌رته زیندووه و هه‌وڵەکانی پشتیوانییکردنی وه‌رزش و، په‌ره‌پێدانی یانه وه‌رزشییه‌كان و دابینکردنی یاریگا و پێداویستییه‌كانیان بەجۆرێک شیاوی مێژووی عێراق بێت .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌به‌رده‌وامی پشتیوانی كه‌رتی وەزش و لاوان ده‌كات بە داڕشتنی یاسایی پێویست، هاوكات به‌رێزی ستایشی ئاستی هاوكاری وه‌رزشی و به‌رده‌وامی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی وەرزش و لاوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و هاوشانه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستانی كرد كه گیانی هاووڵاتیبوون و سه‌قامگیر پته‌ودەکات و وزه و به‌هره‌ی لاوان ئاراستە ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 26 ی ئه‌یلولی 2022