سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هەردوو باڵیۆزی بەریتانیاو ئیتاڵیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە دوو دیداری جیا جیادا پێشوازی کرد لە بەرێز مارک برایسون باڵیۆزی بەریتانیا و بەرێز ماوریتسیو کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق.
لە هەردوو دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هاریکاری کرا لەسەرجەم بوارەکان، و گفتوگۆش کرا سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئەیلول 2022