دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیمان ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هێزی ئاسمانی به‌سه‌ر هاوتاكه‌ی ئیتحادی سعودی له خولی پاڵه‌وانێتی ئاسیادا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزبایی له جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیمان كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هێزی ئاسمانی به‌سه‌ر هاوتاكه‌ی، ئیتحادی سعودی به دوو گۆڵی خاوێن، له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕی چواره‌می خولی كۆمه‌ڵه‌كانی تۆپی پێی پاڵه‌وانێتی خولی پاڵه‌وانانی ئاسیای 2023-2024 ، کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگای فرانسوا هه‌ریری له پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی ئاماده‌بونی له یاریه‌كه‌دا، ستایشی ئیدارەی هونه‌ری سه‌ركه‌وتووی كرد، به‌ئاماده‌كردنی كه‌شێكی وه‌رزشیی و به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆ پشتیوانی تیمی عێراق له‌سه‌ر خاكی هه‌ولێر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 6 ی تشرینی دووه‌می 2023