دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و خێزانی ئال حه‌كیم ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ید سادق ئه‌لحه‌كیم كوڕی شه‌هیدی میحراب سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر و دڵێكی ئارام و باوه‌ڕدار به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری یه‌زدانی مه‌زن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29 /3/2023 هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ید سادق ئه‌لحه‌كیم كوڕی شه‌هیدی میحراب سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیمی پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ڕێزی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی له سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و خێزانی ئال حه‌كیم كرد ، داواکارە له‌یه‌زدانی مه‌زن گیانی كۆچكردوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی به‌رفراوانی خۆی و له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا جێی بكاته‌وه، ئارامیش به خانه‌واده و كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانی ببه‌خشێت .
إنا لله وإنا إليه را‌جعون…
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 29ی ئازاری 2023