دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه پڕ ئازاره‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاستەی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه پڕئازاره‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆرانی هه‌رێمی كوردستان کرد، كه دوێنێ به‌هۆی ئاگرکەوتنەوە له باڵه‌خانه‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك قوربانی و برینداری لێكه‌وته‌وه، له‌نێویاندا مامۆستا‌و قوتابیانی (زانكۆی سۆران ) ی تیادابوو .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ستایشی راسپاردەی دەستبەجێی سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ راوەستان لەسەر ورده‌كاری رووداوه‌كه‌و هۆكاره‌كانی و، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی پاراستنی باڵه‌خانه گشتی و تایبه‌ته‌كان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان .
به‌ڕێزی هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌شی بۆ بریندار‌و به‌ركه‌وتووه‌كان خواست.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
9ی كانونی یه‌كه‌می 2023