دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌رۆژی سه‌ركه‌وتندا : پشتیوانی خۆمان بۆ دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان، پێویسته هه‌وڵی زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10/9/2023، له‌ساڵیادی سه‌ركه‌وتندا ، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: به شانازییه‌كی زۆره‌وه رۆژانی جه‌نگی دژبه هێزه تاریكپه‌رست و ته‌كفیرییه‌كان و ئازادكردنی خاكه‌كانی وه‌بیرهێنایه‌وه، کە له‌سایه‌ی قوربانی گەورەو جوامێری رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و خێڵه‌كان، له‌داستانی پاڵەوانێتی مێژوویی كه هەموو جیهانی سه‌رسامكرد.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌م بۆنه‌یه‌دا رایگه‌یاند: ” پشتیوانی خۆمان بۆ دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان، بە پێویستیشی زانی هه‌وڵی زیاتر بخرێته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و، پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات و خۆشگوزه‌رانی و رێڕه‌وی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه بهێنێتەدی.
سه‌ربه‌رزی و نه‌مری بۆ شه‌هیده پاڵه‌وانه‌كانی عێراق
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
رۆژی سه‌ركه‌وتن 10 ی كانونی یه‌كه‌می 2023