دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له رۆژی جیهانی ئێزگەدا.. پیرۆزبایی له ئێزگەکانی عێراق ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی پانتایی زیاتر بۆ ئازادی و گه‌یاندنی گوتاری مرۆڤ دۆستی ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئێزگەکان، كه هاوكاتی ئه‌مڕۆی سێ شه‌ممه 13/2/2024، رایدەگەیەنێت: به شانازییه‌وه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له ئیزگە نیشتمانییه‌كانی عێراق به‌هه‌موو زمانه‌كانییه‌وه ( عه‌ره‌بی و كوردی و توركمانی و سریانی )دەکەین.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ستایشی رۆڵی ئێزگەکان دەکات، کە له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، ئامڕازیكی ته‌كنیكی و بوارێكی زانستی و رۆشنبیری بووه‌و میکانیزمی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بووه له‌رێی هه‌واوه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جه‌ختیكرد له‌گرنگی دابینكردنی پانتایی گه‌وره‌تر بۆ ئازادی و گه‌یاندنی گوتاری مرۆڤ دۆستی و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان له‌ڕێی به‌رنامه ئێزگەییەکان، بەهۆی ئەوەی گرنگترین ئامرازی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ جیهان و زانینی هه‌واڵەکان و، ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 13ی شوباتی 2024