دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن دەکات بۆ قوتابخانه‌ی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ دكتۆر ئیبراهیم نامس ئه‌لجبوری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ئیتحادی كۆبوەوه، کە خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، كه به‌به‌رده‌وامی په‌رۆشی به‌دواداچوونە بۆ كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان هەیە به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بە هاووڵاتیان .
له‌میانی دیدارێكدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌تانه كرا كه‌په‌یوه‌ستن به‌ڕێگه‌چاره‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی خوێندن كه یارمه‌تی قوتابییه‌كانمان ده‌دات له قوتابخانه‌كانی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران، ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌نجومه‌ن كرده‌وه بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌و، زامنكردنى ته‌رخانی دارایی له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئیتحادی ساڵی 2023 دا، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر قوتابیان ئه‌نجامبدات و، قوتابخانه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا دروست بكه‌ن و ،
هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی قوتابخانه كوردییه‌كانی پارێزگاكانی حكومه‌تی ئیتحادی ده‌بێته‌وه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 30 ی تشرینی دووه‌می 2022