دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیستمی ته‌ندروستی و زامنکردنی ته‌رخانی دارایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له یاسای بوجه‌ی ئیتحادیدا دەکات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می پێداویستییه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیتحادی كرد له‌به‌غدادی پایته‌خت و، لەلایەن به‌رێز د. ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وە پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌میانی دیدارێكدا، تاوتوێی رێگه‌چاره‌ی په‌ره‌پێدانی سیستمی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كرا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌گرنگی زامنکردنی ته‌رخانی دارایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌یاسای بودجه‌ی ئیتحادی ساڵی ٢٠٢٣ دا بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كه‌رته مرۆیی و زیندووه‌و، چاره‌سه‌ركردنی كه‌می پێداویستییه پزیشكییه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و كادیره پزیشكییه‌كانیش بتوانن چاودێری ته‌ندروستی هاووڵاتیان بكه‌ن .
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌ڕێزی تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی ته‌رخانكردنی پله‌ی وەزیفی بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی پارێزگاكانی سه‌ربه‌حكومه‌تی ئیتحادین
وه‌زیری تەندروستی جه‌ختیكرد له‌سه‌ر داوای جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن نوێنەران، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌چه‌ند رۆژیَكی كه‌می داهاتوودا له‌رێگه‌ی به‌سته‌رێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پله‌ی وەزیفی بۆ ده‌رچووانی ساڵی 2020 -2021 راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئەوەی بتوانن له‌رێگه‌ی به‌سته‌ره‌كه‌وه داواکاری دامەزراندن پێشكه‌شی بكه‌ن و ،
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سوپاسی وه‌زیری تەندروستی كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامەزراندنی ده‌رچوانی كۆلیژ وپه‌یمانگا پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌نیشته‌جێی پارێزگاكانی سه‌ربه‌حكومه‌تی ئیتحادین.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 30 ی تشرینی دووه‌می 2022