دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی و ، گفتوگۆ له‌سه‌ر ریِككه‌وتنی شەنگال و دۆسییه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سامی جه‌لال راوێژكاری یاسایی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌ره‌گشتی فه‌رمانگه‌كانی نیشته‌جێبوون و ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی پارێزگاكانی هه‌رێم .
له‌دیدارێكدا رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی میكانیزمی هاوكاری نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتحادییان تاووتوێكرد، هاوكات رێككه‌وتنامه‌ی شه‌نگال و دۆسییه‌ی ئاواره‌كان خرایه به‌رباس، وێڕای رێوشوێنه ئه‌منی و یاساییه‌كان بۆمانه‌وه‌ی ده‌ستی كاری بیانی .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پرس و دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ،بایه‌خدان به چالاككردنی رێككه‌وتنامه‌ی شه‌نگال له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری
له‌ناوچه‌كه.
، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختییشی له گرنگی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پشتیوانی بۆكه‌مپی ئاواره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، لەگەڵ گواستنەوەی
ته‌رخانی داراییان بۆ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی یاسای پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و مادده خۆراكییه‌كان و یارمه‌تی مرۆیی و پزیشكییه‌وه‌و، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خێزانه ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه له بەردەم زستانێكی ساردداین و تواناكان ئاراستەبکرێن بۆ سوككردنی بارگرانی ژیانی رۆژانه‌یان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوار شه‌ممه 23 ی تشرینی دووه‌می 2022