جیگری یەكەم لە “بەغدادی نوێ”وە : پرۆسەی پێشخستن كردنەوەی شەقامە داخراوەكانیش دەگرێتەوە

بەڕیز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند” پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژێرخان لە ناوچەی بەغدادی نوێ، شەقامە داخراوەكانیش دەگرێتەوە دوای نۆژەنكردنەوەیان”.

ئەو قسانەی لەمیانی سەردانێكی مەیدانیدا هات، كە جێگری یەكەم بە یاوەری بەرێوەبەری شارەوانی بەغدادی نوێ ئەنجامیدا، بۆ بەدواداچونی هەڵمەتی “بەغداد لەچاوماندایە” لە قۆناغی دووەمدا.

مەندەلاوی وتیشی: كارەكانی ئامادەكردن و پێشخستن و چاككردنی شەقامەكان كە لەناوچەی بەغدادی نوێ وە دەستیپێكردوە، بەشێكە لە هەڵمەتی خزمەتگوزارییەكی گەورە، كە دەبێتە مایەی پیشخستنی خزمەتگوزاری و پرۆژەكانی ژێرخان لەزۆرینەی ناوچەكانی پایتەخت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٢