دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئوسترالیا ژمارەیەک دۆسییه‌و پرس و په‌ره‌سه‌ندنەکانی بارودۆخی ناوچه‌كه تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ( گلین مایه‌ڵز ) باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق، په‌رله‌مانتار فاتمه عیساوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – ئوسترالیا ئاماده‌ی دیداره‌كه بوو.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، هیوای خواست باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا، سه‌ركه‌وتوبێت له ئه‌ركه‌كانیدا، پاشان دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییەکانی ئه‌م دواییه تاوتوێكرا، لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی زایۆنیش بۆ سه‌ر كه‌سوكارمان له غه‌زه خرایه به‌رباس.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکان و پته‌وكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
هه‌ر لە دیداره‌كه‌دا، ئاماژه‌یدا به گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و فراوانكردنی ئاستی هاوكاری له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 17 ی نیسانی 2024